دەربارەی
زۆر ڕێگا هەیە بۆ زیادکردنی ئاسایشی تاکەکەسی لە کاتی بەکارهێنانی وێبگەڕی The Onion Router (TOR). جگە لە بەکارهێنانی TOR، ئێمە پێشنیاری بەکارهێنانی خزمەتگوزاری تۆڕە تایبەتیە مەجازییەکان(VPN) دەکەین بۆ زیاتر باشترکردنی ئاسایشی ترافیکی ئینتەرنێتەکەت. بە پەیوەندی کردن بە سێرڤری جێگر لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆت، بەر لە بەکارهێنانی TOR، ترافیکی ئینتەرنێت لە هەمبەر چاودێریکردندا دەپارێزرێت. لە ناو وێبگەڕی TORدا، ژمارەیەک شێوەکاری زیادە هەیە کە پێشنیارکراون لەناو بەشی “سەلامەتی و ئاسایش” (safety and security) لەناو TORدا. سەرەتا VPNەکەت چالاک بکە. پاشان:
- وێبگەڕی TOR جێبەجێ بکە
- بڕۆ بۆ تەنزیماتی TOR و “هەرێمی تایبەتی و ئاسایش” دیاری بکە
- چوارگۆشەی «سڕێنەوەی کووکییەکان و داتاکانی ماڵپەڕ پاش داخستنی وێبگەری TOR» (Delete cookies and site data when TOR browser is closed) نیشانە بکە
- بڕۆ بۆ بەشی “مێژوو” (History): تەنزیمات بگۆڕە بە «هەرگیز مێژوو وەبیر مەهێنەوە» (Never remember history)
- بڕۆ بۆ بەشی “مۆڵەتەکان” (Permissions): لەسەر تەنزیماتی کەمێرا کرتە بکە و چوارگۆشەی”بلۆکەکردنی داواکارییە نوێیەکانی دەستڕاگەیشتن بە کەمێرا” (Block new requests asking to access your camera) نیشانە بکە. بۆ مایکەکەش ئەمە بکە. بۆ زیاترکردنی ئاسایش، لەسەر جامی کەمێرای پێش ئامێرەکە لەتێک شریت لێدە یان بە شتێکی تر دایپۆشە.
- بڕۆ بۆ بەشی ئاسایش: لەسەر “سەلامەتترین” (Safest) کرتە بکە. بەمە، هەندێک لە تواناییەکانی TOR ناچالاک دەبێت بەڵام توانایی دروستکردنی سەلامەتترین لکان دەڕەخسێت.
- بڕۆ بە بەشی “حاڵەتی تەنیا HTTPS» (HTTPS-Only Mode): لە هەموو پەنجەرەکاندا لەسەر بژاردەی “چالاککردنی حاڵەتی تەنیا HTTPS» (Enable HTTPS-Only mode) کرتە بکە. بەم شێوەیە هەموو لکانەکانت نهێنی و پارێزراو دەبن.
- بڕۆ بۆ بەشی TOR لە “ئاسایش و هەرێمی تایبەتی”
- چوارگۆشەی “بەکارهێنانی پرد” (Use a bridge) نیشانە بکە
- لەسەر “دواکاری پرد” لە torproject.org» (Request a bridge from torproject.org) کرتە بکە
- دەستەواژەی (Captcha) داخڵ بکە.
- بۆئەوەی بزانیت کام زانیاری کەسایەتی لەوانەیە هەر هەبێت و ببێت بە هۆی ناسینی کۆمپیۆتەر و ترافیکی ماڵپەڕەکەت، https://coveryourtracks.eff.org و https://ipleak.net بەکار بێنە.
شێوازە پارێزراوەکانی لکان بە TOR و هێڵی زانیاری TOR “خەڵات بۆ دادوەری”:
- خزمەتگوزاری VPN ئەرخەیان بەکار بێنە کە پارەت بۆی داوە. خزمەتگوزاری VPNی بێبەرامبەر لەوانەیە پارێزراو نەبێت.
- ئامێرەکەت بە خزمەتگوزاری VPNی پارێزراو بلکێنە بە شوینێک لە دەرەوەی وڵاتێک کە لەودا TOR بەکار دێنیت.
- وێبگەڕی TOR جێبەجێ بکە
- تەنزیماتی ئەمنی TOR بەپێی تێبینییەکانت ڕێک بخە.
- بۆ زیاترکردنی ئاسایش، پرۆکسی فیزیایی وەک ئەوەی لە قاوەخانەکان یان لۆبییەکانی هۆتێلدا بەکار دەهێنرێن بەکار بێنە بۆئەوەی لینکەکەت نەبێت بە هۆی زانینی شوێنی فیزیایی ماڵەکەت.
لینکەکانی پەیوەست بە زانیاری سەلامەتی و ئاسایشی TOR:
- زانیاری دەربارەی پردەکانی Visit External Link.
- زانیاری دەربارەی ئاسایشی TOR: https://tb-manual.torproject.org/security-settings/.
