Success stories

میر ئیمل کەنزی (لەسێدرارەدراو)

کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی

RFJ خەڵاتی دا بەو کەسەی کە بە پێشکەشکردنی زانیاری ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ گیرانی میر ئیمل کەنزی. ناوبراو لە 5ی کانوونی دووەمی 1993دا تەقەی لە دوو کارمەندی ڕێکخراوەی ناوەندی زانیاری و سیخوڕی (CIA)، بوو بە هۆی کوژرانی ئەوان. لەم هێرشەدا سێ کەسی تریشی بریندار کرد.

کەنزی بەبێ ئاگادارکردنەوە و هاندان بە چەکی AK-47 هێرشی کردە سەر ئەو سەیارانەی لە پشت چرای سوور بەرامبەر بە بارەگای ناوەندی زانیاری و سیخوڕی ڕاوەستابوون.

کەنزی دەستبەجێ پاش ئەم هێرشە لە ئەمریکا ڕای کرد و لەئاکامدا لە 15ی حوزەیرانی 1997 لە پارێزگای پەنجاب گیرا. بۆ دادگاییکردن گەڕاندراوە بۆ ئەمریکا.

لە ڕێکەوتی 10ی تشرینی دووەمی 1997دا، دەستەی سوێندخۆران لە فیرفیکس، ڤیرجینیا کەنزی تاوانبار کرد بە کوشتنی دوو فەرمانبەری CIA. کەنزی لە 14ی تشرینی دووەمی 2002 لە سێدارە درا.

Skip to content