Success stories

ابوسلیمان (کۆچکردوو)

ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە فیلیپین

RFJ 5 میلیۆن دۆلار خەڵاتی دا بە دوو کەس کە دەربارەی ابوسلیمان، سەرکردەی گرووپی ابوسیاف (ASG)، زانیاریان پێشکەش کردبوو. لە 7 ی حوزەیرانی 2007دا، باڵیۆزی ئەمریکا لە فلیپین لە ڕێوڕەسمێکی گشتیدا لە دوورگەی جۆلۆ سەرۆکایەتی پێشکەش کردنی خەڵاتی بۆ ئەو دوو کەسە گرتە ئەستۆ.

ابوسلیمان لە سەرکردە پایەبەرزەکانی ASG بوو لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی چالاک لە فلیپین. ابوسلێمان لەگەڵ قەزافی جەنجەڵانی، دەستیان هەبوو لە ڕفاندن و کوشتنی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی فلیپین و ئەمریکا. ابوسلیمان دەستی هەبوو لە ڕفاندنی مارتین و گارسیا بورنهام و دوو کەسی تر لە هاووڵاتیانی ئەمریکا و بەشداری کرد لە سەربڕینی گویلەرمۆ سۆربرۆ، هاووڵاتی ئەمریکا. هەروەها ابوسلیمان پلانی داڕشتبوو و هێرشی کردە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، وەک پیلانی دانانەوەی بۆمبا دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مانیلا، نوقمکردنی سوپەرفری 14 لە مانگی شوباتی 2004 و تەقینەوەی سێ لایەنە لە ڕۆژی ڤالنتاینی ساڵی 2005دا کە بەگشتی بوو بە هۆی کوژران یان برینداربوونی سەدان خەڵکی بێ تاوان.

لە 16ی کانوونی دووەمی 2007دا، هێزە چەکدارەکانی فلیپین، بە یارمەتی ئەو زانیاریانەی لە لایەن سیخوڕەکانەوە بەدەستیان دێنا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی سلێمانی دەستپێکرد. لە کاتی هێرشەکەدا، ابوسلیمان بەرخۆدانی کرد و کوژرا.

Skip to content