ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە کۆلۆمبیا

RFJ سەرجەم 900000 دۆلار خەڵاتی دا بە سێ کەس کە زانیاریان پێشکەش کردبوو دەربارەی شوێنی ئەدگار ناڤارۆ، لە فەرماندەکانی هێزی سوپای کۆلۆمبیا(FARC).
لە مانگی شوباتی 2003 تۆماس هاوێس و کیس ستانسێل و مارک گۆنسالڤس لەلایەن فارکەوە بە بارمتە گیرابوون کاتێک فڕۆکەکەی ئەمریکایان لە دارستانی کۆڵۆمبیادا کەوتنە خوارەوە. FARC و پیلانگێڕەکانی، دوو سەرنشینی تری فڕۆکەکەیان کوشت. یەکیان خەڵکی ئەمەریکا تۆماس جانیس و ئەوەی تر ئەفسەر لویس ئەلسیدس کروز هاووڵاتی کۆلۆمبیا بوو.
ناڤارۆ، جێگری فەرماندەی ستوونی گەڕۆکی تیۆفیلۆ فۆرەرۆی FARC، گومانی لێکرا لەم ڕفاندنەدا بەشدار بووە.
لە 19ی تشرینی یەکەمی 2003، سێ سیخوڕ بە هاندانی ئەگەری وەرگرتنی خەڵات، تیمێکی سەربازی کۆڵۆمبییان بەرەو کەمپی ناڤاررۆ برد لە هەوڵێکدا بۆ گرتنی ئەو و ئەندامانی تری FARC. ناڤارۆ لە تەقەی هێزەکانی سوپادا کوژرا. ئەو سێ ئەمریکییە لە دوایدا لە 2ی تەمموزی 2008 لە هەڵمەتێکی سەربازی کۆڵۆمبیا ڕزگارکران.
پێشکەشکردنی زانیاری
ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزراوتر بکە و داهاتوو درەوەشاوەتر. بۆ زانیاری لەگەڵ بژاردەکانی ڕاپۆرتدان بۆ “خەڵات بۆ دادوەری”، کرتە بکە.
- بارمتەکان/ڕفاندن کان
- کۆریای باکوور
- دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکان
