عەلی الشعیر

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. عەلی الشعیر وەک بەڕێوەبەری ئۆفیس خزمەت بە حەسیب محەمەد حەدوان دەکات و لە ساڵی 2000 ەوە بە ناوی حزبوڵاوە بەشداری دارایی وەردەگرێت. وەک بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیان لە حزبوڵا، الشعیر و حەدوان سیستمی دارایی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ لوبنان بەکاردێنن، هاوکات ئامانجی ڕاستەقینەیان لە پشت کۆکردنەوەی یارمەتییەکە شاردۆتەوە کە بریتییە لە پارەدانی چالاکی ڕێکخراوی تیرۆر.

لە ڕێکەوتی 17ی ئەیلوولی 2021دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الشعیری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الشعیر لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الشعیر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content