“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکا لە کۆلۆمبیا لە ساڵی 2003دا، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 13ی شوباتی 2003، فڕۆکەیەکی حکومەتی ئەمریکا لەسەر ئەرکی بەرەنگاری لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لە شاری کاکێتای کۆڵۆمبیا نیشتەوە. ئەندامانی گرووپی یاخیبووانی چەپی کۆڵۆمبیا ناسراو بە هێزە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا (FARC) هاوڵاتییەکی ئەمریکی تۆماس جانیس و ئەفسەری کۆڵۆمبی لویس ئەلسیدس کروزیان کوشت. یاخیبووەکان سێ هاوڵاتی تری ئەمریکیشیان بە بارمتە گرت کە سواری فڕۆکەکە بوون: مارک گۆنسالڤس(Marc Gonsalves) و تۆماس هاوێس (Thomas Howes)و کیث ستانسێل(Keith Stansell).
