«خەڵات بۆ دادپەروەری» لەبری ئەو زانیارییەی پەیوەست بێت بە دەستگیرکردن یان تاوانبارکردنی ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجام داوە، هەوڵیان بۆ دابێت یان پیلانگێڕیان بۆ کردبێت یان هاوکار بووبن لە کوشتنی شەکیل خاندا (لە هەر وڵاتێک بێت) تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.
ئێوارەی 30ی ئازاری 2019، «خان»، ڕیستورانتدار و دانیشتووی یاسایی و هەمیشەیی ئەمریکا، لە دەرەوەی ڕیستورانتەکەی خۆی، لە جۆنسۆن سیتی نیویۆرک، بە شێوەی لەسێدارەدان کوژرا. خان لە کاتی داخستنی ڕیستورانتەکەیدا لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا.
خان، تەمەنی 50 ساڵ بوو، خەڵکی ناوچەی سواتی پاکستان بوو. لە پاکستان بەئاشکرا لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەشداری لە چالاکی سیاسیدا دەکرد.
نووسینگەی داواکاری گشتی ئەمریکا لە نیویۆرک و هێزی ئەرکی هاوبەشی تیرۆری FBI لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئەو دەکەن.
