“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتنی ویلیام هیگنیس، عەقیدی هێزی دەریایی ئەمریکا، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. هیگینس بەشێک بوو لە ئەرکی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری لوبنان کاتێک لە 17ی شوباتی 1988 ڕفێنرا. ڕفێنەرەکان پێش کوشتن، هیگینسیان ئەشکەنجە دا و لێپرسینەوەیان کرد. هیگینس لەناو ئەو 100 قوربانیەدا بوو کە زۆربەیان ڕۆژئاواییەکان بوون و حزبوڵا و تیرۆریستە پەیوەندیدارەکان بە حزبوڵا ئەوانیان لە ماوەی دەیان ساڵ قەیرانی بارمتەکردنی لوبنان ڕفاند و بە بارمتە گرتبوون.
