ڕفاندن و کوشتنی دەنیەل پرەل

ئەورووپا

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتنی دەنیەل پرەل، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. پرەل، سەرۆکی نوسینگەی باشووری ئاسیا بۆ ڕۆژنامەی واڵ ستریت، لە 23ی کانوونی دووەمی 2002 لە شاری کاراچی پاکستان ڕفێنرا. لە مانگی شوباتی 2002 ڤیدیۆیەک لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە کە گوزارشت لە کوشتنەکەی دەکات. تەرمی پرەل لە ئایاری 2002 دۆزرایەوە و گەڕایەوە بۆ ئەمریکا. 

لە حوزەیرانی 2002دا احمد عمر سەعید شێخ لە ئەمریکا تاوانبار کرا بە بارمتەگرتن و پیلانی بارمتە گرتن و لە ئەنجامدا پرەلی کوشت و هەروەها لە ساڵی 1994دا هاوڵاتیەکی تری ئەمریکی لە هیندستان ڕفاند. لە 15ی تەممووزی 2002دا شێخ و سێ گومانلێکراوی تر لە پاکستان تاوانبار کران و شێخیش سزای لەسێدارەدانی بەسەر داسەپێنرا.

لە کانوونی دووەمی 2021 دادگای باڵای پاکستان ئەو کەسانەی ئازاد کرد کە لە ڕفاندن و کوشتنی پرەلدا تێوەگلابوون. ویلایەتە یەکگرتووەکان کردەوەکانی ڕابردووی پاکستان بەفەرمی دەناسێنێت و دەزانێت بە پێی یاسای پاکستان شێخ هەر دەستبەسەر ماوەتەوە. واچاوەڕوان دەکرێت حکومەتی پاکستان پێداچوونەوە بە بژاردە یاساییەکانی بکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دادپەروەری پێشکەش دەکرێت. ئەمریکاش ئامادەیە بۆ دادگاییکردنی شێخ بە تاوانە ترسناکەکانی لە دژی هاوڵاتیانی ئەمریکی.

Skip to content