پارێزگای خۆراسانی دەوڵەتی ئیسلامی(ISIS-K)

ئەورووپا

پاداشت

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

پارێزگای خۆراسانی دەوڵەتی ئیسلامی(ISIS-K) گروپێکی تیرۆریستی سەر بە ئەفغانستانە و لە ئەفغانستان و پاکستان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. ISIS-K کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەندامانی پێشووی تحریک طالبانی پاکستان و طالبانی ئەفغانی و بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان پێکهاتووە، لە ساڵی 2015دا لەگەڵ داعش بەیعەتی کرد. ISIS-K بەرپرسیارە لە تەقینەوەکەی تەمموزی 2016 لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەی کابول کە نزیکەی 80 کەسی کوشت و 230 کەسی تریشی بریندار کرد. لە مانگی ئابی 2016دا، گرووپەکە بەرپرسیاریەتی تەقینەوەی خۆکوژی و تەقەکردنەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کویتەی پاکستان گرتە ئەستۆ. لەم هێرشەدا 94 کەس کوژران. هەروەها ISIS-K بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی مانگی ئایاری 2020ی لە نەخۆشخانەی دایکایەتی کابول ڕاگەیاند کە 24 کەسی لەوانە منداڵان و دایکیان کوژران.

لە ڕێکەوتی 14ی کانوونی دووەمی 2016دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، ISIS-K وەک ڕێکخراوەی تیرۆریسی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 29ی ئەیلولی 2015 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، ISIS-Kی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە ISIS-K لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ ISIS-K.

Skip to content