پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)

ئەورووپا و ئۆراسیا | ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

پارتی کرێکارانی کوردستان گرووپێکی جودایخوازی کوردن بەشێوەیەکی سەرەکی لە باکوری عێراق و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا چالاکن. ئەو گرووپە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کوردانی تورکیا پێکهاتووە، لە ساڵی 1984 هەڵمەتێکی توندوتیژییان دەستپێکرد. ئامانجی بنەڕەتی PKK دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بوو لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا. لە سەرەتای 1990کاندا، PKK لە دوای چالاکی یاخیبووان لە بنکە لادێیان ڕۆیشت و دەستی کرد بە هەڵوێستی تیرۆریستی لە شارەکان.

PKK لە ساڵی 1999 هەتا حوزەیرانی 2004 وازی هێنا لە توندوتیژی. لەم ماوەیەدا باڵی چەکدارە سەرسەختەکەی کۆنتڕۆڵی کرد و ئەو ئاگربەستەی خۆی داوای کردبوو پێشێل کرد. لە ساڵی 2009دا حکومەتی تورکیا و PKK دانوستانەکانی ئاشتییان دەستپێکرد. هەرچەندە گفتگۆکان وەستێنران دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی 2011دا PKK هێرشێکی ئەنجامدا و 13 سەربازی تورک کوژران. هێزەکانی PKK و تورکیا لە ساڵی 2011 و 2012دا بەبەردەوامی پێکدادانیان ئەنجامدا، لەوانە هێرشێک لە تشرینی یەکەمی 2011 کە 24 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و لە ساڵی 1993ەوە کوشندەترین ڕووداو بوو. لە ساڵی 2018دا چەندین هێرشی PKK لە دژی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕاگەیەند، لەوانە هێرشێک کە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە لایەن PKKەوە دژی بنکەیەکی سوپای تورک ئەنجامدرا و دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1997دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، PKKی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریسی بیانی ڕاگەیاند. دواتر لە 31ی تشرینی یەکەمی 2001دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، PKKی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە PKK لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ PKK. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ PKK بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content