“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە هێرشەکانی 2008ی مومبای تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 26ی تشرینی دووەمی 2008ەوە تاکوو 29ی تشرینی دووەمی 2008دا، 10 کەس لە مەشقپێکراوەکانی لەشکری طیبه (LeT) (ئەو ڕێکخراوەی ئەمریکا وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕایگەیاندووە)، زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستیی ڕێکیان ئەنجام داوە دژ بە ئامانجە هەمەلایەنەکان لە مومبای، هیند. لەم هێرشانەدا 166 کەس کوژران. شەش ئەمریکی لە کاتی گەمارۆی سێ ڕۆژەی ئەم هێرشانەدا کوژران: بەن زیۆن کرۆمەن (Ben Zion Chroman)، گاڤریل هۆڵتزبەرگ (Gavriel Holtzberg)، ساندیپ جاسوانی (Sandeep Jeswani)، ئالێن شەر (Alan Scherr)، نائۆمی شەر (Naomi Scherr) و ئاریە لایبیش تایتڵباوم (Aryeh Leibish Teitelbaum). بەڕێوەبەرانی سەرەکی ئەم نەخشە دڵتەزێنە هەڵاتوون و لێکۆڵینەوە لەمبارەوە بەدەوامە.
دەیڤید کۆلمەن و هێدلی و تاهاوور ڕانا لە دادگای فیدرالی ئەمریکا تاوانبار کران بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە هەڵوێستی تیرۆریستی LeT. لە مانگی ئازاری 2010، هێدلی، هاوڵاتییەکی ئەمەریکایی، دانی بە 12 دانە تاوان کرد کە لە دوای دەستگیرکردنی لە تشرینی یەکەمی 2009دا دژی ئەو باس کرابوون. لە کانوونی دووەمی 2013، هێدلی بە تاوانی تیرۆریزمی فیدڕاڵی پەیوەست بە ڕۆڵی ئەو لە پلاندانانی هێرشەکانی مۆمبای و هێرشێکی پێشنیارکراو بۆ سەر ڕۆژنامەیەک لە دانیمارک بە 35 ساڵ زیندانی سزا درا. ڕانا، هاوڵاتی کەنەدی و هاوڕێی دێرینی هێدلی بوو، بە تۆمەتی پیلانگێڕان بۆ دابینکردنی پاڵپشتی ماددی بۆ پیلانی تیرۆری دانیمارک و دابینکردنی پاڵپشتی ماددی بۆ LeT ، سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم گومانلێکراوانەی خوارەوەش لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا تاوانبار کراون:
- ساجد میر (هایپەرلینک)، بەڕێوەبەری پرۆژەی هێرشەکانی تشرینی دووەمی 2008، سەرکردەی پلان و ئامادەکاری و جێبەجێکردنی هێرشەکان؛
- ماجۆر ئیقبال، خەڵکی پاکستانە، بەشداری لە پلاندان و پارەدانی ئەو هێرشانەدا کردووە، کە لەلایەن LeTەوە ئەنجام دراوە،
- ابو قحافه، دانیشتووی پاکستان و هاوپەیمانی LeT، کە ڕاهێنانی بە کەسانی تر کردووە لە تەکنیکی شەڕ کە لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا بەکاردێت، و
- مەزهەر ئیقبال، ناسراو بە ابوالقامه ، دانیشتووی پاکستان و فەرماندەی LeT.
