هێرشکردنە سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن (9/11)

نیوگۆی ڕۆژهەڵات

پاداشت

تاکوو 25 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە هێرشی 11ی ئەیلوولی 2001 بۆ سەنتەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن، تاکوو 25 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. نۆزدە تیرۆریستی پەیوەست بە ئەلقاعیدە(AQ) چوار فڕۆکەی ئاسمانی بازرگانیان لە ڕێگای کالیفۆرنیا ڕفاند، کە لە سێ فڕۆکەخانەی جیاوازەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا هەستابوون. تێرۆریستان دوو دانە لە فڕۆکەیان بە تاوەرە سەرەکیەکانی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیۆیۆرک، ویلایەتی نیویۆرک دادا. سێیەم فڕۆکە بە گۆشەی ڕۆژئاوای بینای پنتاگۆن لە شاری ئارلینگتۆنی ڤێرجینیا دادرا. فڕۆکەی چوارەم لە نزیک شانکسڤیل لە پەنسلڤانیا تێکشکا، لە کاتێکدا کە گەشتیارەکان لەگەڵ ڕفێنەرەکان تووشی شەڕ ببوون. بە گشتی، هێرشەکان بوون بە هۆی کوژرانی نزیکەی 3000 هاووڵاتی لە وڵاتە جیاوازەکان. سەرۆکی کۆچکردوو AQ اوسامه بن لادن لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دوای ڕووداوەکان بەرپرسیاریەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەو هێرشانەی گرتە ئەستۆ.

دوو فڕۆکەی یەکەم کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بۆستن لۆگانەوە هەستابوون، ڕفێندران و لە تاوەرە سەرەکیەکانی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک دران. بەرکەوتنی ئەو فڕۆکانە و ئاگرکەوتنەوەکانی سوتانی سووتەمەنی جێت زیانی بە پێکهاتەکانی تاوەرەکە گەیاند و بیناکان ڕووخان. هێرشکردنە سەر تاوەرەکان زیاتر لە 2600 کوشتەی لێکەوتەوە.

فڕۆکەی سێیەم کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دۆلێسی واشنگتۆنەوە هەستابوو، دزرا، تەنها نیو کاتژمێر پاش ئەوەی فڕۆکەی دووەم بە بینای ناوەندی بازرگانی جیهانی و لە گۆشەی بینای باشووری ڕۆژئاوای پنتاگۆن درا. بە هۆی ئەم بەرکەوتنە، هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە و 125 کەسی ناو بیناکەدا کوژران و زیانێکی زۆریان بە پێکهاتەکە گەیاند.

فڕۆکەی چوارەم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیۆیۆرکەوە وەڕێ کەوتبوو و وەشتێک بۆ هێرشکردنەسەر کۆشکی کۆنگرە یان کۆشکی سپی ئەمریکا بونیات نرابوو. هەرچەندە، سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە بۆ بەرگری لە فڕێنی فڕۆکە لەگەڵ تیرۆریستەکان شەڕیان کرد. بەهۆی هەڵوێستی پاڵەوانانەی ئەم سەرنشینانە، تیرۆریستەکان هەرگیز بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتن و فڕۆکەکە لە نزیک شانکسڤیل لە پەنسلڤانیا کەوتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە بوو بە هۆی کوژرانی 40 کەس لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە.

ئەم هێرشانە وێرانکەرترین هێرشەکان بوون بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن هێزێکی دەرەکیەوە لە کاتی ڕووداوی پرەل هاربۆر لە ساڵی 1941دا.

Skip to content