مەعەلیم ئەیمەن

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

«خەڵات بۆ دادپەروەری» لەبری زانیاری پەیوەست بە مەعەلیم ئەیمەن سەرۆکی جەیشی ئەیمەن، یەکەی الشباب، بەڕێوەبەری هێرشە تیرۆریستییەکانی کینیا و سۆماڵیا لە تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 5ی مانگی کانوونی دووەمی 2020، تیرۆریستانی الشباب هێرشیان کردە سەر هێزەکانی کینیا و ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی سەربازی Manda Bay، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، دوو فڕۆکەوانی بەڵێندەری ئەمریکی و پسپۆڕێکی سوپای ئەمریکا کە کۆنترۆڵکەری ترافیکی ئاسمانی بوو، کورژان. بەڵێندەرێکی ئەمریکایی و دوو کەسی سەر بە هێزی سەربازی ئەمریکیش بەهۆی ئەم هێرشەوە بریندار بوون.

مەعەلیم ئەیمەن وەک بەرپرسی ئامادەکاری بۆ هێرشەکەی کانوونی دووەمی 2020 ناسرا. لە مانگی تشرینی دووەمی 2020، وەزارەتی دەرەوە ئەیمەنی وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دیاری کرد. بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری (E.O.) 13224، هەموارکراو.

پێگەی Manda Bay بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی بەرگری کینیا بوو کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەمریکاوە بەکار دەهات بۆ پێشکەشکردنی مەشق و پاڵپشتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ هاوبەشەکانی جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و هەروەها وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

Skip to content