محمد کەوسەرانی

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە چالاکییەکان، تۆڕەکان و یارمەتیدەرانی محمد کەوسەرانی، ناسراو به جەفەر کەوسەرانی، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. کەوسەرانی سەرکردەیەکی پایەبەرزی هێزەکانی حزبوڵایە لە عێراق. کەوسەرانی هەندێک لە هماهەنگییە سیاسییەکانی سەر بە عیراقی گرتە ئەستۆ کە پێشتر لەلایەن جەنەراڵ قاسم سولەیمانی سوپای پاسداران(کە دواتر کوژرا)، ڕێکخرابوو.

کەوسەرانی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گرووپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەکات کە بەتوندوتیژی خۆپیشاندانیان سەرکوت کردووەوە، هێرشیان کردۆتە سەر ئەرکە دیپلۆماسییە دەرەکییەکان و دەستیان کردووە بەچالاکی بەرفراوانی ڕێکخراوەی تاوانکاری. وەک ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵا، کەوسەرانی هەوڵەکانی حزبوڵای بەرزکردەوە بۆ دابینکردنی مەشق و یارمەتی و پشتیوانی سیاسی و لۆجستی بۆ گرووپە یاخیبووەکانی شیعەی عێراق. کەوسەرانی هەروەها یارمەتی ئەو توندڕەوانەی داوە کە بەرەو سوریا گوزەر دەکەن بۆ پشتگیریکردنی ڕژێمی ئەسەد.

لە ڕێکەوتی 22ی ئابی 2013دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، کەوسەرانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە کەوسەرانی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ کەوسەرانی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content