محمد قاسم البزال

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. محمد قاسم البزال ناسراو بە محمد بزال و معین بەرپرسێکی سەرەکی حزبوڵایە کە بەرپرسیاریەتی ئەو بریتییە لە هاوسەنگکردنی ژمێریاری دارایی نێوان حزبوڵا و هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی(IRGC-QF).

البزال یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای بەرەی Talaqi Group سەر بە سوریا و چاودێری کۆمپانیا تیرۆریستییەکانی تری دارایی دەکات، وەک هۆکول S.A.L. Offshore و Nagham Al Hayat کۆنتڕۆڵ دەکات. البزال وەک سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری Talaqi Group، چاودێری دارایی و ڕێوشوێن و کارگێڕی و گرێبەستەکانی کۆمپانیاکە دەکات. لە کۆتایی ساڵی 2018ەوە، البزال Talaqi Group و کۆمپانیاکانی تری بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی دارایی و هەماهەنگی و نادیارکردنی بارە نەوتییە نایاساییەکانی IRGC-QF. البزال هەروەها چاودێری هاوبەشی Talaqi Group، کردووە لەگەڵ ALUMIX کە لە لوبنانە بۆ بارکردنی ئەلەمنیۆم بۆ ئێران. 

لە ڕێکەوتی20ی تشرینی دووەمی 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، البزالی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە البزال لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ البزال. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت. لە 4ی ئەیلولی 2019دا، بەشی خەزێنەداری Hokoul S.A.L.یشی دیاری کرد. Offshore، Talaqi Group، Nagham Al Hayat و ALUMIX بۆ خاوەنداریکردن یان کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن البزالەوە، خستە ناو دەستەی ئابلۆقەکانەوە.

Skip to content