فاروق السوری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە فاروق السوری، ناسراو به سەمیر حیجازی یان ابو همام الشامی، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. السوری سەرکردەی ڕێکخراوەی تیرۆریستی حراس الدین (HAD) ئەندامی پێشووی ئەلقاعیدە (AQ) یە.

السوری لە دەیەی 90ی زایینیدا لەگەڵ سیف العدل، سەرکردەی باڵای AQ، ڕاهێنەری باڵای میلیشیا بوو لە ئەفغانستان و لە ساڵی 2003 تاکوو 2005 لە عێراق خەریکی ڕاهێنانی جەنگاوەرانی AQ بوو. السوری پێشتر لە ماوەی 2009 تاکوو 2013 لە لوبنان دەستبەسەر کرابوو و دواتر بوو بە فەرماندەی سوپای بەرەی النصرە (ANF). ئەو لە ساڵی 2016دا لە ANF دەرکرا.

لە ڕێکەوتی10ی ئەیلولی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، السوری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە السوری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ السوری.

Skip to content