عەلی ساعد بن عەلی الحوری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عەلی ساعد بن عەلی الحوری، ناسراو به عەلی ساعد بن عەلی الحوری تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. الحوری ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵای سعودی داواکراوە بۆ ڕۆڵی خۆی لە بۆردومانی سالی 1996ی تاوەرەکانی ئەلخوبەر لەنزیک زەهران لە سەعودیە.

لە 25ی حوزەیرانی 1996 ئەندامانی حزبوڵای سەعودی بارهەڵگرێکی تەنکەریان تەقیوەوە کە تەقەمەنی پلاستیکی تێدابوو لە گەراجی تاوەرەکانی ئەلخوبر. ئەم کۆماڵە شوێنی دانیشتنی کارمەندانی سوپای ئەمەریکا بوو. تەقینەوەکە بوو بە هۆی وێرانکردنی یەکسەری بینای تەنیشت و 19 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکا و یەک هاوڵاتی سەعودیەی کوشت و سەدان کەسی لە نەتەوە جیاوازەکان بریندار کرد.

لە 21ی حوزەیرانی 2001، دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا الحوری و 13 کەسی تریان تاوانبار کرد کە پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەیە.

لە ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەمی 2001دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الحوری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الحوری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الحوری. ناوی ئەو لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە.

Skip to content