“پاداشت بۆ دادپەروەری” خەڵاتی تا پێنج ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ هەر کەسێک زانیاری هەبێ لەسەر عەبدولای عوسمان محەمەد.
محەممەد ناسراو بە ئەندازیار ئیسماعیل، شارەزای باڵای تەقەمەنییە لە گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب. بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی گشتیی ئۆپەراسیۆنە تەقەمەنیەکان و بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە گروپی ئەلشەباب. هەروەها محەمەد وەک ڕاوێژکاری تایبەتی ئەلشەباب کە پێی دەوترێت “ئەمیر” دادەنرێت و قۆڵی ڕاگەیاندنی ئەلشەباب کە بە ئەلکاتاب ناسراوە بەڕێوەدەبات.
لە 17ی نۆڤەمبری 2020 وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشانی کرد. ئەم ڕاگەیاندنە بەپێی بەشی 1(a)(ii)(B)ی فەرمانی جێبەجێکردن(E.O.) 13224 دەرچووە.
