پاداشت بۆ دادپەروەری پاداشتێکی تا 10 ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ ئەو زانیاریانەی کە دەبنە هۆی لەناوبردنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی “ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی (AQAP) “کە “بنکەکەی لە یەمەنە”.
عەباس حەمدان یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی AQAP و بەڕێوەبەری دارایی ئەم گروپە.
ئەو یەکێکە لە ئۆپەراتیڤە کۆنەکانی AQAP کە ئەرکی پاڵپشتیکردنی چالاکییە داراییەکانی گروپەکە و پلاندانانی هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە جیاوازەکان لەوان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە.
