عیسی باری

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

Up to $5 million

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عیسی باری، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ناوبراو لە هێرشی 2017ی تۆنگۆ تۆنگۆ، نیجەردا دەستی هەبووە. وێدەچێت عیسی باری ملازمی سەرەکی داعش-سەحرای گەورە (ISIS-GS) بێت.

ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2017، لە نزیک گوندی تۆنگۆ تۆنگۆ، نیجەر، چەتەکانی داعش- (ISIS-GS)، هێرشیان کردە سەر ئەندامانی گرووپێکی هێزی تایبەتی ئەمریکا کە ئەرکی ئەوان مەشق و ئامۆژگاری و یارمەتیدانی هێزەکانی نیجەر لە شەڕی دژی تیرۆر بوو. هێرشەکە بووە هۆی گیانلە دەستدانی چوار سەربازی ئەمریکا و چوار سەربازی نیجەر. لە ڕووبوونەوەکاندا، دوو ئەمریکی و هەشت نیجەری بریندار بوون. لە 12ی کانوونی دووەمی 2018، عدنان ابوولید الصحراوی، ڕێبەری ISIS-GS، بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

Skip to content