“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدا… نەوبەهار تاکوو 2 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. نەوبەهار پسپۆڕێکی تەقەمەنییە کە پەیوەندی بەحزبی اسلامی گلبالدین (HIG)ەوە هەیە و ئەندامی تۆڕی هێرشی بۆمبڕێژکردنی عبدالصبور HIGە. نەوبەهار و صبور بەشداری سەرەکی بوون لە هێرشی بۆمبڕێژکراوی سەیارەی 18ی ئەیلولی 2012 لە دژی پاسێکی هەڵگری کارمەندی بیانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لە ئەفغانستان. لەم هێرشەدا 12 کەس کوژران.
لە ڕێکەوتی10ی ئازاری 2016دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، نەوبەهاری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە نەوبەهار لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ نەوبەهار.
