“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالکریم حسین محمد الناصر تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. الناصر، سەرکردەیەکی داواکراوی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵا سعودییە، بە هۆی پیلانگێڕان لە بۆردومانی ساڵی 1996ی تاوەرەکانی ئەلخوبر لە نزیک زەهران لە سەعودیە، داواکراوە.
لە 25ی حوزەیرانی 1996 ئەندامانی حزبوڵای سعودی بارهەڵگرێکی تەنکەریان تەقاندەوە کە تەقەمەنی پلاستیکی تێدابوو لە شوێنی وەستاندنی تاوەرەکانی ئەلخوبر. ئەم کۆماڵە شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندانی سوپای ئەمریکا بوو. تەقینەوەکە بوو بە هۆی وێرانکردنی یەکسەری بینای تەنیشت و 19 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکا و یەک هاوڵاتی سەعودیەی کوشت و سەدان کەسی لە نەتەوە جیاوازەکان بریندار کرد.
لە 21ی حوزەیرانی 2001دا، دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا الناصر و 13 کەسی تریان تاوانبار کرد کە پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەیە.
لە ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەمی 2001، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو) الناصری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الناصر لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الناصر. ناوی ئەو لە لیستەی ئەو تیرۆریستانەشدا هەیە کە لە لایەن FBIیەوە داوا کراون.
