“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە چالاکی دارایی، تۆڕەکان و یارمەتیدەرانی عبدالرضا شەهلایی، ناسراو به «یوسف ابوالکرخ» و حاجی یوسف، تاکوو 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. شەهلایی، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران (IRGC-QF)ە، کە لە شاری سەنعای یەمەنە. شەهلایی مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە سەر هێرشکردنە سەر هاووڵاتیان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لەجیهاندا.
شەهلایی پلانی چەندین تیرۆری هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق داڕشت و چەک و تەقەمەنی بۆ گرووپە توندڕەوە شیعەکان دابین کرد و پلانی هێرشی 20ی کانوونی دووەمی 2007ی لە کەربەلای عێراق داڕشت کە بوو بە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئەمەریکی و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
شەهلایی وەک فەرمانبەرێکی سەرمایەدار و پایەبەرزی IRGC، لە ساڵی 2011دا بەرپرسیاریەتی دارایی و سەرکردایەتیکردنی پلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزی سەعودیەی لە ئەمریکا لە واشنتن دی سی، ئەمریکای لە ئەستۆ بوو. هەروەها پلانی بەدواداچوونی بۆ هێرشەکانی ناو ئەمریکا و شوێنەکانی تریشی داڕشتووە. ئەگەر ئەم پلانە سەرکەوتوو بووایە، ڕەنگە زیاتر لە 200 هاوڵاتی بێتاوان لە ئەمریکا کوژرابان.
لە ڕێکەوتی11ی تشرینی یەکەمی 2011دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، شەهلایی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. پێشتر لە ساڵی 2008دا وەزارەتی خەزێنە شەهلایی بەشوێن فەرمانی جێبەجێکاری ساڵی 13438دا، بە هۆی هەڕەشەکردن لە ئارامی و سەقامگیری عێراق و حکومەتی عێراق، ترۆریست دیاری کردبوو. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە شەهلایی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ شەهلایی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ IRGC (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت. لە ساڵی 2018شدا لە لایەن بەحرەین و یەکێتی ئەوروپا و سەعودیە و بەریتانیاشەوە وەک تیرۆریست ڕاگەیێنرا.
