عبدالرئوف بن حبیب جدی

ئەورووپا | ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین | نیوگۆی ڕۆژهەڵات

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالرئوف بن حبیب جدی، ناسراو التونسی، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. جدی لە نزیکەوە پەیوەندی بەئۆپەراسیۆنەکانی ئەلقاعیدە(AQ) هەبووە و بەشداری لە پلانی ڕفاندنی فڕۆکە و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی تردا کردووە. جدی هاوکارێکی گومانلێکراوی تیرۆرستییە لەگەڵ فاکەر عبدالعزیز بوصوره و لەوانەیە ئەو دووانە پێکەوە گەشتیان بکەن.

جدی لە ساڵی 1965 لە تونس لەدایکبووە. لە ساڵی 1991 کۆچی کرد بۆ مۆنتریال لە کەنەدا و لە ساڵی 1995 بوو بە هاوڵاتی کەنەدا. لە ساڵی 1999، جدی کەنەدای بەجێهێشت بۆ ئەفغانستان و لەوێ لە بواری تیرۆریزیمدا زانست و ئەزموونی بەدەست هێنا. لە دژی هاوپەیمانی باکوری ئەفغانی شەڕی دەکرد و نامەیەکی نووسی کە مەبەستیەتی ببێتە شەهیدێک بۆ جیهاد. لەم ماوەیەدا لە ڤیدیۆی شەهیدکردنێکدا دەرکەوت کە لە ساڵی 2001دا لە ماڵی سەرکردەیەکی AQ دۆزرایەوە.

جدی لە ساڵی 2001 گەڕایەوە بۆ ناوچەی مۆنتریال. دوای ئەوەی لەگەڵ توندڕەوەکانی تر کۆبۆوە سەبارەت بە بەشداری کردن لە جیهاد، کەنەدای جێهێشت. دەسەڵاتداران نیگەرانن لەوەی کە لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ کەنەدا یان ئەمریکا بۆ ئەوەی پلان داڕێژێت یان بەشداری بکات لە هێرشێکدا.

Skip to content