عامر کمال شریف الشوا

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“پاداشت بۆ دادپەروەری” خەڵاتی تا دە ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ هەر زانیارییەک کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کە بە ” حرکت المقاومة الاسلامیه” ناسراوە.

عامر کەمال شەریف ئەلشاوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی وەبەرهێنانی خانووبەرەی سەر بە حەماسە بەناوی Trend GYO (کە بنکەکەی لە تورکیایە). خاوەنی پێشینەی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری چەند کۆمپانیایەکی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی حەماسە.

تا ساڵی 2018، کارمەندانی بزووتنەوەی حەماس خاوەنی نزیکەی 75%ی سەرمایەی پشکەکانی کۆمپانیای Trend GYO بوون. سەرەڕای ئەوەش، حەماس بەنیازی ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی تایبەت زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار لە پشکەکانی کۆمپانیای Trend GYO لە شێوەی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێناندا بە بەرپرسانی باڵای حەماس دابین بکات.

لە 18ی ئۆکتۆبری 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراوە) ئەلشاوای وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشانکرد. بەم ڕاگەیاندنە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی کەسانی سروشتی و یاسایی بیانیدا دەگیرێت کە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن یان بنەمای ئەو کردەوانە دابین دەکەن. جگە لەوەش ئەم فەرمانە ڕێگە بە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسان و لایەنانە بگرێت کە هاوکاری، خزمەتگوزاری یان ئاسانکاری پێشکەش دەکەن، یان ئەو کەسان و لایەنانە کە هاوبەشی تیرۆریستان و گروپە تیرۆریستییە ملکەچەکانی ئەم فەرمانەن، هەروەها سەر بە خۆیان، ڕێکخراوەکانی داپۆشەر، بریکار و هاوکاران خاو.

Skip to content