“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە طلال حمیه، ناسراو بە فەرماندە عصمت مەزارانی تاکوو 7 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. حمیە سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی دەرەوەی حزبوڵا (ESO) کە خانە ڕێکخراوەکان لەسەر ئاستی جیهان کۆنتڕۆڵ دەکات. ESOی حزبوڵا بەرپرسیارە لە پلاندانان و هەماهەنگی و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی لوبنان. ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی سەرەکی ئیسرائیلی و ئەمریکییان کردۆتە ئامانج.
لە ڕێکەوتی 13ی ئەیلوولی 2012دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، طلال حمیهی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حمیه لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حمیه. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.
