سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

پاداشت

تاکوو 15 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری ئەو زانیاریانەی دەبنە هۆی تێکشکانی میکانیزمە داراییەکانی “سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران”(IRGC) (هایپەرلینک) وهەموو لقە جۆربەجۆرەکانی، لەوانە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی” (IRGC-QF)(هایپەرلینک)، تاکوو 15 ملیۆن دۆلار دەدات. IRGC لە چەندین هێرشی تیرۆریستی و چالاکی جیهانیدا دەستی هەبووە. IRGC-QF لە ڕێگەی نوێنەرەکانییەوە وەک حەماس و حزبوڵا و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران لە دەرەوەی ئێران دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵات پێشکەش دەکات بۆ زانیاری لەسەر سەرچاوەکانی داهات بۆ IRGC، IRGC-QF و لقەکانی یان میکانیزمی سەرەکی ئاسانکاری دارایی، بۆ لەخۆگرتنی:

  • پلانی دارایی نایاسایی IRGC بە پارەی نەوتیشەوە،
  • ئەو کۆمپانیایانەی لە لایەن IRGC خەریکی چالاکی نێودەوڵەتین؛
  • تاک یان کەسانی یاسایی کە یارمەتی IRG لە خۆلادان لە ئابلۆقەکانی ئەمریکا و سزا نێودەوڵەتیەکان،
  • دامەزراوە داراییە فەرمییەکان کە بازرگانی لەگەڵ IRGC ئەنجام دەدەن؛
  • فێڵ و تەڵەکەی IRGC لە بواری گواستنەوەی پارە و کەرەستەکان بۆ هاوپەیمانە تیرۆریستی و میلیشیاکان و هاوبەشەکانی؛
  • بەخشەرەکانی IRGC یان ئاسانکاری دارایی؛
  • دامەزراوە داراییەکان یان ئاڵوگۆڕکردنی خانوەکان بۆ ئاسانکاری مامەڵەکانی IRGC؛
  • دامەزراوەی دارایی یان وەبەرهێنانەکان کە لەلایەن IRGC یان سەرمایەدارەکانیەوە خاوەندارییان لێکراوە؛
  • کۆمپانیاکانی پێشەوە کە بەشدارن لە دەستەبەرکردنی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای بەکارهێنانی دووانە لە جیاتی IRGC؛ و
  • ئەو پلانە تاوانکارییانەی کە ئەندامان و لایەنگرانی IRGC بەشداری دەکەن، کە لە رووی داراییەوە سوود لە ڕێکخراوەکە وەردەگرن.

لە ساڵی 1979، پاش شۆڕشی ئێران IRGC دامەزراوە و لقی سوپای ئێرانە. لە ڕێگەی هێزی قۆدسەوە، IRGC ڕۆڵێکی هەرە گەورە دەبینێت لە نێوان ئەکتەرەکانی ئێران لە ئاراستەکردن و ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستی جیهانی ڕژێمدا.

IRGC دەستی هەبووە لە پیلانی تیرۆریستی و پشتگیریکردنی تیرۆریزم لەسەر ئاستی جیهان. IRGC بەرپرسیارە لە چەندین هێرش کە ئەمەریکیەکان و ئاسانکارییەکانی ئەمریکایان لەوانە ئەو هێرشانەی کە هاوڵاتیانی ئەمەریکایان کوشتووە، کردۆتە ئامانج. IRGC پشتیوانی لە هێرشەکانی دژ بەهێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و ئەرکە دیپلۆماسییەکانی ئەفغانستان و عێراق کردووە.

سەرەڕای ئەوەش، IRGC چەندین هاووڵاتی ئەمەریکی بە بارمتە گرتووە و نایاسایانە دەستگیری کردوون، کە زۆربەیان ئەمڕۆ لە ئێران بە دیل ماونەتەوە.

IRGC–QF لە وڵاتانی وەک بەحرەین و بۆسنیا و بولگاریا و ئەڵمانیا و کینیا و تورکیا و ئەمەریکا چەندین چالاکی گەورەی تیرۆریستی لە سەرتاسەری جیهان داڕشتووە.

لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، IRGC وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ساڵی 2017دا، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا IRGC بە هۆی چالاکی لە بواری پاڵپشتی لە IRGC-QF بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە IRGC لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ IRGC. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ IRGC بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content