سلمان رئوف سلمان

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین | نیوگۆی ڕۆژهەڵات

پاداشت

تاکوو 7 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە سلمان رئوف سلمان، ناسراو به ساموێل سلمان الرضا و سەلمان ڕەمال، تاکوو 7ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. سەلمان چالاکیە تیرۆریستییەکانی حزبوڵا نیوگۆی ڕۆژئاوا ئاراستە و پشتیوانی دەکات. هەروەها سەلمان سەرکردەیەک لە ڕێکخراوی ئاسایشی دەرەوەی حزبوڵا (ESO) لە جیهاندا بەشداری لە پیلانگێڕاندا کردووە. ESOی حزبوڵا بەرپرسی پلان و هەماهەنگی و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی لوبنانە. ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی سەرەکی ئیسرائیلی و ئەمریکییان کردۆتە ئامانج.

پێدەچێت سلمان وەک ڕێکخەری سەر زەوی خزمەتی کردووە بۆ تەقینەوەی 18ی تەممووزی 1994 لە کۆمەڵگەی هاوکاری هاوبەشی جولەکەکانی ئەرجەنتینی(ناوەندێکی کۆمەڵگەی جولەکەیە لە بوێنۆس ئایرس). تەقینەوەی بۆمبە دەستکردە کە لە سەیارەدا دانرابوو، 85 کەسی کوشت و زیاتر لە 300 کەسی تریش برینداربوون.

لە ڕێکەوتی 19ی تەممووزی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، سەلمانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە سلمان لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ سەلمان. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content