حسین محمد العمری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە حسین محمد العمری، ناسراو به حسین محمد العمری و ابو ابراهیم، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. العمری داواکراوە بۆ ڕۆڵەکەی لە بۆمبارانی 1982لە فڕێنی پان ئەمەریکەنی.830. العمری پسپۆڕی بەرهەمهێنانی بۆمبە و پێشتر سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی “ڕێکخراوەی 15ی ئایار بووە.

لە 11ی ئابی 1982، بۆمبێک کە وادیاربوو لەلایەن العمرییەوە دیزاین و دروست کراوە، لە فڕینی 830ی پان ئەمەریکەندا تەقییەوە. فڕۆکەکە لەگەڵ 267 سەرنشین و خزمەتکاران لە تۆکیۆ، ژاپۆنەوە دەڕۆیشتە هۆنۆلولو لە هاوایی. لەم تەقینەوەیەدا، سەرنشینێکی تەمەن 16 ساڵان کوژرا و 16 کەسی تریش بریندار بوون. العمری لە ئەمریکا تاوانبار کرا لەگەڵ دوو کەسی تر لە پەیوەندی بە تەقینەوەکەوە. هەروەها حکومەتی فەڕنسە العمری تاوانبار کرد بۆ تەقینەوەکانی ساڵی 1985ی کۆگای Marks & Spencer و بانکی Leumi.

العمری پاسپۆرتی لوبنانی هەیە و لەوانەیە لە عێراق یان لوبنان نیشتەجێ بێت. ناوی ئەو لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش خەڵاتی 200,000 دۆلار دەدات لەبری ئەو زانیاریانەی کە دەبێتە هۆی گرتنی ئەو.

Skip to content