حامد الخیری

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش | ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە حامد الخیری، ناسراو به ئامادە ئولود خەیرۆ یان ابو قوم قوم، تاکوو 5 ملیۆن دولار دەدات. ئەو سەرکردەی دامەزرێنەری گرووپی تیرۆریستی بزووتنەوەی یەکێتی و جیهادی ڕۆژئاوای ئەفریقا(MUJWA)یە.

بە سەرۆکایەتی خەیری ئەندامانی MUJWA، هێرشی تیرۆریستی و ڕفاندنی دیپلۆماتکارانی بیانی و کەسانی تریان ئەنجامدا.  الخیری بەرپرسیاریەتی ڕفاندنی حەوت دیپلۆماتکاری ئەلجەزائیری لە مالی لە مانگی نیسانی 2012 گرتە ئەستۆ و لە ڤیدیۆکانی MUJWA دەرکەوت کە هەڕەشە لە دژی ئەو کەسانە دەکات کە دژایەتی ڕێکخراوەکەیان کردووە.  لە کانوونی دووەمی 2012 الخیری ڕایگەیاند کە ئامانجی MUJWA ” سەپاندنی شەریعەتە بەسەر تەواوی ڕۆژئاوای ئەفریقادا.”

الخیری بەر لە ڕۆڵی سەرکردایەتی لە MUJWA ئەندامی ئەلقاعیدە بوو لە مەغریب ئیسلامی و پلانی کردەوە تیرۆریستییەکانی لە دژی مۆریتانیا داڕشتبوو. الخیری لە تشرینی یەکەمی 2011 فەرمانی بە ڕفاندنی سێ کارمەندی هاوکاری ئەوروپی لە ئەلجەزائیر کرد. تەقەکردن لەم ئۆپراسێۆنەدا دوو برینداری لێکەوتەوە.

لەڕێکەوتی 7ی کانوونی یەکەمی 2012دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الخیری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الخیری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الخیری. 

Skip to content