جۆنزۆ ئۆکودایرا

ئاسیای ڕۆژهەڵات و پاسیفیک | ئەورووپا و ئۆراسیا | ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە جۆنزۆ ئۆکودایرا، لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەی 14ی نیسانی 1988لە یانەی USO لە ناپلی ئیتالیا، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ئەم تەقینەوەیە پێنج کەسی کوشت، لەوانە سەربازێکی ژنی ئەمریکا و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە چوار سەربازیان ئەمریکی بوون.  ئۆکودایرا(Okudaira)، ئەندامی گروپی تیرۆریستی سوپای سووری ژاپۆن لە 9ی نیسانی 1993 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان تاوانبار کرا بۆ هێرشەکەی یانەی USO. ئەو هەروەها گومانلێکراوە لە تەقینەوەی سەیارە لە حوزەیرانی 1987 و هێرشی هاوەن لە دژی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ڕۆما.

Skip to content