“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە بۆردومانی 1983 لە سەربازگەی هێزی دەریایی، لە بەیرووت، لوبنان، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 23ی تشرینی یەکەمی 1983 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت بۆمبێکی بارهەڵگر لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەمەریکا و ئەندامانی فەڕەنسای هێزی فرە نەتەوە لە لوبنان تەقییەوە. هێزی فرە نەتەوە لە لوبنان بوو وەک بەشێک لە هەوڵێکی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی. هێرشەکە 241 سەربازی سوپای ئەمەریکای کوشت و 128 کەسی بریندار کرد. دواتر لەو ڕۆژەدا لە هێرشێکی هاوشێوەدا 58 سەربازی فەڕەنسی کوژران. حزبوڵا ئەو هێرشانەی بە پشتیوانی و یارمەتی ئێران ڕێکخستبوو.

