انصار الدین (AAD) لە کۆتایی 2011دا دروست کرا. دوابەدوای کودەتاکەی ئازاری 2012 کە حکومەتی مالی گرتەوە، AAD لەنێو ئەو ڕێکخراوانەدا بوو کە باکووری مالیان گرتە دەست و شوێنەکانی کەلەپووری جیهانی یۆنسکۆیان وێران کرد و لێکدانەوەیەکی توندیان کرد بۆ یاسای شەریعەتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا. ساڵی 2017، AAD چووە ڕیزی ” جماعت نصر الاسلام والمسلیمن” (JNIM)کە هاوپەیمانیەکی نوێی گرووپە بێلایەنەکانی ئەلقاعیدەیە. سەرۆکایەتی سەرۆکی AAD ، ئەیاد ئاق غەلی بوو.
لە ڕێکەوتی 22ی ئازاری 2013دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، AQAP وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر، لە 21ی ئازاری 2013دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، AAD وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە AAD لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ AAD. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AAD، بە تاوان دادەنرێت.
