المرابطون

پاداشت

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

المرابطون لە بنەڕەتدا بەشێک لە ئەلقاعیدە لە مەغریبی ئیسلامی (AQIM) بوو. لە کۆتایی ساڵی 2012 و پاش جیابوونەوەی سەرکردەکەی، مختار بلمختار بوو بە ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ. لە دوای جیابوونەوەکە بلمختار هەڕەشەی شەڕی دژی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا کردی و دروستکردنی بەتالیۆنی الملاثمونی ڕاگەیاند. لە ساڵی 2013دا، بەتالیۆنی الملاثمون و بزووتنەوەی یەکگرتوویی و جیهادی مالی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا (MUJAO) ڕایانگەیاند کە ئەو دوو ڕێکخراوە بە ناوی (المرابطون) تێکەڵ دەبنەوە. ساڵی 2015، المرابطون لەگەڵ AQIM تێکەڵ بۆوە. المرابطون لە ساڵی 2017دا لەگەڵ سێ گرووپی تیرۆریستی هەرێمی تر یەکخراوە بۆ پێکهێنانی ” جماعت نصر الاسلام والمسلیمن “(JNIM).

لە کانوونی دووەمی 2013دا ئەوەی ئێستا بە ئەلمورابیتوون ناسراوە بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی دژ بە دەزگای گازی تیگوێنتۆرین لە نزیک ئامیناس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەلجەزائیر گرتە ئەستۆ. زیاتر لە 800 کەس لە کاتی گەمارۆی چوار ڕۆژیدا بە بارمتە گیران. لە هێرشەکەدا سی و نۆ هاووڵاتی مەدەنی کوژران، کە سێ کەسیان هاوڵاتی ئەمریکی بوون. لە مانگی تشرینی دووەمی 2015دا، کارپێکەرانی المرابطون هێرشیان کردە سەر هۆتێل رادیسۆن بلو لە باماکۆ و زیاتر لە 170 کەسیان بە بارمتە گرت کە خەڵکی ئەمریکاش بوون. لەو هێرشەدا نزیکەی 27 کەسی کوژران کە کرێکارێکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکایش لەناویاندا بوو. بەپێی راپۆرتەکانی المرابطون لە هێرشەکەی AQIM یکانوونی دووەمی 2016 بۆ سەر هۆتێلێکی گەشتیاری بەناوبانگ لە بورکینا فاسۆ دا دەستی هەبوو. لەم هێرشەدا نزیکەی 30 کەس لەوانە هاووڵاتییەکی ئەمریکی کوژرا.

لە ڕێکەوتی 19ی کانوونی یەکەمی 2013دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، المرابطون بە ناوی سەرەتایی بەتالیۆنی الملاثمونی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر، لە ڕێکەوتی 18ی کانوونی یەکەمی 2013دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، بەتالیونی الملاثمونی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. المرابطون هەر ناوی سەرەکی ئەم گرووپەیە. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە المرابطون/بەتالیۆنی الملاثمون لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ ئەم دامەزراوانە. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ بەتالیۆنی المرابطون / الملاثمون بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content