“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ابراهیم البنا، ناسراو به ابو ایمان المصری، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. البنا سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبستان (AQAP). ئەمریکا AQAP وەک ڕێکخراوەی تیرۆتیستی بیانی (FTO) ڕاگەیاندووە. ئەو لە ئەندامانی دامەزرێنەری AQAP یە، وەک سەرۆکی بەشی ئاسایشی ئەم گرووپە چالاکی کردووە و لە بواری سەربازی و ئاسایشەوە لەگەڵ سەرکردەکانیAQAP هاوکاری کردووە. البنا دوایین کەسە لە ئەندامانی دامەزرێنەری AQAP.
لە وتارێکی ساڵی 2010دا بۆ گۆڤاری سەرهێڵی زمانی ئینگلیزی AQAP، Inspire، البنا هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی ئەیلولی 2001ی بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بە باش و کاریگەر وەسف کرد و هەڕەشەی کرد کە هەڵوێستی ئەمریکیەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بکەنە ئامانج لە وەڵامدانەوە بە کردەوەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات. بەر لە ئەندامێتی لەگەڵ AQAP، البنا لە ساڵی 1996 تا 1998 سەرۆکی جیهادی ئیسلامی میسر بوو لە یەمەن و دواتر بەرپرسی بەشی مەشق و هەواڵگریی گرووپەکە بوو.
لە ڕێکەوتی 5ی حوزەیرانی 2017دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، البنای وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە البنا لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ البنا. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO AQAP، بە تاوان دادەنرێت.
