ئەلقاعیدە لە عێراق (AQI)

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

ئەلقاعیدەی عێراق (AQI) لە ساڵی 2004 لە لایەن تیرۆریستە کۆچکردووەکە، ابومصعب الزرقاوی دامەزراوە، کە پەیمانی بەیعەتی گرووپەکەی بە اوسامە بن لادنی سەرۆکی القاعیدە (AQ) داوە. لە ساڵانی 1990کاندا الزرقاوی گروپی تیرۆریستی التوحید و الجهاد-ڕێکخراوی پێشینی بۆ AQI ڕێکخست بۆ دژایەتیکردنی بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە جیهانی ئیسلامی و پشتگری ڕۆژئاوا بۆ و بوونی ئیسرائیل. الزرقاوی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراق- داگیرکردنی عێراق لەلایەن هاوپەیمانیەکی زیاتر لە 40 وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا – ڕۆیشتە عێراق و تاکوو مردنی لە حوزەیرانی 2006 سەرکردایەتی گرووپەکەی کرد دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان. AQI هاوپەیمانی و هێزە عێراقییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی کردە ئامانج بۆئەوەی گوشار بخاتە سەر بیانیەکان بۆ جێهێشتنی عێراق و کەمکردنەوەی پشتیوانییە جەماوەرییەکانی عێراق بۆ ئەمریکا و حکومەتی عێراق و ڕاکێشانی هێز. لە تشرینی یەکەمی 2006دا AQI بەفەرمی خۆی بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق ناساند. ئەم گرووپە لە ساڵی 2013دا بوو بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سووریا (داعش) پاش ئەوەی لە AQ جیابۆوە.

لە ڕێکەوتی 17ی کانوونی یەکەمی 2004دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، AQI (داعشی ئێستای) وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 15ی ئایاری 2004دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، AQI وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە داعش لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ داعش. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ داعش بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content