ئەبوبەکر عەلی عەدەن

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

عەدەن جێگری سەرۆکی گروپی ئەلشەبابە. چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری سەربازی ئەلشەباب کاری کردووە و پێش ئەوەش بەرپرسی بەڕێوەبردنی “بەرە” بووە، کە ‘قۆڵی سەربازی ئەلشەباب”.

لە مانگی یەکی ساڵی 2018 وەزارەتی دەرەوە ئەبوبەکر عەلی عەدەنی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشان کرد. ئەم ڕاگەیاندنە لەسەر بنەمای فەرمانی جێبەجێکردن (E.O.) 13224 دەرچووە. ئەم بڕگەیە سزا بەسەر ئەو هاووڵاتییە بیانیانەدا دەسەپێنێت کە کردەوەی تیرۆریزمیان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی هاووڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی دەرەوە، یان ئابووری ئەمریکا ئەنجامداوە. بەپێی بڕیارنامەی 1844 (2008) و بەهۆی بەشداریکردن/هاوکارییەکەی لەو کارانەی کە مەترسی لەسەر ئارامی، ئاسایش یان سەقامگیری سۆماڵ و هێزەکانی ئاشتیپارێز دروست دەکەن، ناوی خراوەتە لیستی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. جگە لەوەش، عەدەن پەیوەندی بە هێزەکانی سەر بە “قاعیدە” و “قاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبستان” و “قاعیدە لە مەغریبی ئیسلامییە”وە هەیە.

 

Skip to content