«خەڵات بۆ دادپەروەری» لەبری زانیاری پەیوەست بە ئیبراهیم عەقیل، سەرکردەی باڵای حزبوڵا، تاکوو 7 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.
ئیبراهیم عەقیل، ناسراو بە تەحسین، لە باڵاترین دەستەی سەربازی حزبوڵا واتە ئەنجومەنی جیهاددا چالاکە.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، عەقیل ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی، لقە تیرۆریستییەکەی حزبوڵا، بوو. ئەم ڕێکخراوە بەرپرسیاریەتی بۆردومانی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە بەیروتی (لە نیسانی 1983) لە ئەستۆ گرتبوو. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، 63 کەس کوژران. ئەم ڕێکخراوە لە تشرینی یەکەمی 1983دا، پەلاماری بنکەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکای دابوو کە لە ئەنجامدا 241 کەس کوژران.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، عەقیل لە لوبنان دەستی هەبوو لە بە بارمتەگرتن و زیندانیکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئەڵمانی.
لە 21ی تەمموزی 2015، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13582 بەهۆی بەشداری یان هاوکاری لەگەڵ حزبوڵادا عەقیلی وەک تیرۆریست ناساندبوو. دواتر، لە 10ی ئەیلوولی 2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عەقیلی بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو) وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کردبوو.
