دەربارەی
مێژووی پڕۆگرام و دەسەڵاتی یاسایی
RFJ یان پڕۆگرامی خەڵاتدانی ئاسایشی نەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵی 1984 دامەزراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی یاسای گشتی 98-533» (بە کۆدی 22 U.S.C. § 2708). RFJ لەلایەن نوسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەرکی RFJ پێشکەشکردنی خەڵاتە بۆ بەدەستهێنانی ئەو زانیاریانەی کە پارێزگاری لە ژیانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا زیاتر دەکات.
لە ساڵی 1984ەوە، کۆنگرێس دەسەڵاتی یاسای RFJ فراوان کردووە بۆ پێشکەشکردنی خەڵات بۆ زانیاری لە چوار جۆری بنەڕەتیدا:
- تیرۆریزم. بۆ ئەو زانیاریانەی کە
- دەبێتە هۆی گرتن یان تاوانبارکردنی هەر کەسێک کە پلان و هاوکاری یان هەوڵی کردەوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان دەدات دژی کەسەکان یان موڵکەکانی ئەمریکا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان دەرەوە،
- لە دەسپێکەوە ڕێگری لەو جۆرە کردەوانە دەکات،
- سەرکردەیەکی سەرەکی تیرۆریست دیاری دەکات یان دەدۆزێتەوە، یان
- میکانیزمی دارایی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانیەکان تێکدەدات. ئەمەش بریتییە لە تێکشکانی تۆڕەکانی ڕفاندن و ئەو ڕووداوانەی کە لە رووی داراییەوە پشتگیری ئەم جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن.
- دەستێوەردانی دەرکی لە هەڵبژاردندا. بۆ ئەو زانیاریانەی کە
- دەبێتە هۆی ناسینەوە یان شوێنی هەر کەسێکی بیانی کە بە زانیارییەوە بەشدارە یان خەریکی دەستێوەردانی هەڵبژاردنی بیانیە، لەوانە چالاکی کە سەرپێچی تاوانی فیدڕاڵی، مافی دەنگدان، یان یاسای دارایی کەمپین دەکات، یان ئەو چالاکیانەی کە لەلایەن هەر کەسێکەوە کە وەک دەمودەزگا یان بە ناوی ئەو، یان بە هەماهەنگی لەگەڵ، حکومەتی بیانی یان کۆمپانیایەکی تاوانکاری ئەنجام دەدرێت.
- دەبێتە هۆی ڕێگریکردن، بێ هیوایی، یان چارەکردنی گونجاو بۆ کرداری دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنی دەرکیدا.
- چالاکی سایبەری تێکدەر. بۆ ئەو زانیاریانەی
- – وا دەکەن کەسایەتی یان شوێنی ئەو کەسە بزانرێت کە بەپێی فەرمان یان سەرکردایەتی حکومەتێکی بیانی، بەشدار بێت لە پڕۆسەی پێشێلکردنی 18 U.S.C. § 1030 لە “یاسای ساختەکاری و خراپبەکارهێنانی کۆمپیۆتەر” (CFAA). ئەمە دەستیوەردانی بیانییەکان لە هەڵبژاردنەکانیش لەخۆ دەگرێت.
- کۆریای باکوور. بۆ ئەو زانیاریانەی
- میکانیزمی دارایی ئەو کەسە یان دامەزراوە پەیوەستەکان تێکدەدا کە لە چەند چالاکیەکی تایبەتدا بەشدارن لە پشتگیریکردنی رژێمی کۆریای باکوور، یان
- وا دەکەن کەسایەتی یان شوێنی ئەو کەسە بزانرێت کە بەپێی فەرمان یان سەرکردایەتی حکومەتێکی بیانی، بەشدار بێت لە پڕۆسەی پێشێلکردنی 18 U.S.C. § 1030 لە “یاسای ساختەکاری و خراپبەکارهێنانی کۆمپیۆتەر” (CFAA). ئەمە هێرشی سایبەری و دەستکاری سیستەمە حکومییەکانی ئەمریکاش لەخۆ دەگرێت.
ڕاگەیاندنی ئۆفەرەکانی خەڵات
پاش پشتڕاستکرانەوە لە لایەن وەزیری کاروباری دەرەوە، RFJ ئۆفەرەکە دەکات بە ڕێکلام و بە شێوازی گونجاو لەگەڵ کتووری بەردەنگەکان، لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە وەک سۆشیال مێدیاکان، ئەپڵیکەیشنەکانی چاتی کۆمەڵایەتی و مێدیا سونەتییەکانەوە پەیوەندیان لەگەڵ پیک دێنیت.
پڕۆسەکردنی زانیارییەکان
ڕێکلامەکانی RFJ ڕاستەوخۆ تاکەکان هان دەدات بۆ ناردنی دەقی زانیاری بۆ ئەو هێڵە تایبەتانەی بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەکان بە زمانی جیاواز داڕێشتراون. ناردنی زانیارییەکان لەڕێگەی ئەو پەڵئکەیشنانەوە مومکینە کە بەفروان لەبەردەستن و کۆدیان پێدراوە، وەک سیگناڵ، تێلگرام و واتس ئاپ. تاکەکان دەتوانن زانیاری خۆیان لەڕێگەی ئەکانتی ئیمەیل و سۆشال مێدیاکانەوەش بنێرن.
زانیارییە گونجاوەکان دەگوازێتەوە بۆ ڕێکخراوەکانی تری USG.
دانی خەڵات
ئەگەر ئەو زانیارییانەی هەواڵدەر دەدیدات بەسوود بن، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا کە بەرپرسە بۆ بەدواداچونی ئەو کەیسە لەوانەیە ئەو هەواڵدەرە بۆ وەرگرتنی خەڵات بناسێنێت. لێژنەی نێوان ڕێکخراوەیی پێداچوونەوە دەکات بەسەر تایبەتمەندی ئەو کەسانەی ناسراون بۆ وەرگرتنی خەڵات و بۆ بڕیاردان دەربارەی دان یان نەدانی خەڵاتت، دەینیرێت بۆ وەزیر.
ئەم پڕۆگرامە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1984ەوە، بڕی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری داوە بە زیاتر لە 125 کەس لە سەرانسەری جیهاندا کە زانیاری کردارییان پێشکەش کردووە و یارمەتی چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای داوە.

