وەلید محەمەد مستەفا جادا...

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“پاداشت بۆ دادپەروەری” خەڵاتی تا دە ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ هەر زانیارییەک کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کە بە ” حرکت المقاومة الاسلامیه” ناسراوە.

وەلید محەممەد مستەفا جادە… هاووڵاتییەکی خەڵکی سودان و کارمەندی حەماسە و ئەندامی تۆڕی وەبەرهێنانی حەماسە. ناوبراو کە لە تورکیە نیشتەجێیە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری چەند کۆمپانیایەکی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی بزووتنەوەی حەماسە.

لە 18ی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری 13224 (وەک هەموارکراوە)، جادا…ی وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشانکرد. بەم ڕاگەیاندنە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی کەسانی سروشتی و یاسایی بیانیدا دەگیرێت کە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن یان بنەمای ئەو کردەوانە دابین دەکەن. جگە لەوەش ئەم فەرمانە ڕێگە بە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسان و لایەنانە بگرێت کە هاوکاری، خزمەتگوزاری یان ئاسانکاری پێشکەش دەکەن، یان ئەو کەسان و لایەنانە کە هاوبەشی تیرۆریستان و گروپە تیرۆریستییە ملکەچەکانی ئەم فەرمانەن، هەروەها سەر بە خۆیان، ڕێکخراوەکانی داپۆشەر، بریکار و هاوکاران خاو.

Skip to content