عبدالباسط حمزه الحسن محمد خیر

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“پاداشت بۆ دادپەروەری” خەڵاتی تا دە ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ هەر زانیارییەک کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کە بە ” حرکت المقاومة الاسلامیه” ناسراوە.

عەبدولباست حەمزە ئەلحەسەن محەمەد خەیر یەکێکە لە خاوەن داراییەکانی بزووتنەوەی حەماس، کە بنکەکەی لە سودانەو پێشینەی بەڕێوەبردنی چەند کۆمپانیایەکی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی حەماسی هەیە. پەیوەندی دارایی لەمێژینەی لەگەڵ قاعیدە و لقەکانی ئوسامە بن لادن لە سودان هەیە.

ناوبراو پێشتر بەشداری لە پرۆسەی گواستنەوەی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار بۆ حەماس کردووە. بەشێک لەو پارانە ڕاستەوخۆ بۆ ماهر جەواد یونس سەڵاح، بەرپرسی باڵای دارایی بزووتنەوەی حەماس گواسترایەوە. ئەمریکا ماهر جەوادی بە تیرۆریستی تایبەتی نێودەوڵەتی ناساند.

تۆڕی سپیکردنەوەی پارە و داهاتی حەمزە بۆ حەماس بریتییە لە پەرەپێدانی خانووبەرەی ئەلرەواد (بنکەکەی لە سودان)، گروپی گەشەپێدان و وەبەرهێنانی ئەلزەوایا، و کۆمپانیای Larrycom for Investment ، هەروەها Zawaya Group for Development Investment Sociedad Limitada (بنکەکەی لە… ئیسپانیا). وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەر چوار کۆمپانیاکەی وەک SDGT دەستنیشان کردووە.

لە 18ی ئۆکتۆبری 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حەمزەی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشانکرد. بەم ڕاگەیاندنە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی کەسانی سروشتی و یاسایی بیانیدا دەگیرێت کە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن یان بنەمای ئەو کردەوانە دابین دەکەن. جگە لەوەش ئەم فەرمانە ڕێگە بە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسان و لایەنانە بگرێت کە هاوکاری، خزمەتگوزاری یان ئاسانکاری پێشکەش دەکەن، یان ئەو کەسان و لایەنانە کە هاوبەشی تیرۆریستان و گروپە تیرۆریستییە ملکەچەکانی ئەم فەرمانەن، هەروەها سەر بە خۆیان، ڕێکخراوەکانی داپۆشەر، بریکار و هاوکاران خاو.

Skip to content