محەمەد ئەحمەد عەبدولدایم نەسرە...

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“پاداشت بۆ دادپەروەری” خەڵاتی تا دە ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بۆ هەر زانیارییەک کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس کە بە ” حرکت المقاومة الاسلامیه” ناسراوە.

محەممەد ئەحمەد عەبد ئەلدایم نەسرە… یەکێکە لە ئۆپەراتیڤە کۆنەکانی حەماس کە دانیشتوی قەتەرە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هێزەکانی ئێران هەیە. بەشداری لە پرۆسەی گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بزووتنەوەی حەماس لەوانە قۆڵی سەربازی حەماس کە لیواکانی عیزەدین القسام بووە.

لە 18ی ئۆکتۆبری 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراوە) نەسرا…ی وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دەستنیشانکرد. بەم ڕاگەیاندنە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی کەسانی سروشتی و یاسایی بیانیدا دەگیرێت کە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن یان بنەمای ئەو کردەوانە دابین دەکەن. جگە لەوەش ئەم فەرمانە ڕێگە بە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات دەست بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسان و لایەنانە بگرێت کە هاوکاری، خزمەتگوزاری یان ئاسانکاری پێشکەش دەکەن، یان ئەو کەسان و لایەنانە کە هاوبەشی تیرۆریستان و گروپە تیرۆریستییە ملکەچەکانی ئەم فەرمانەن، هەروەها سەر بە خۆیان، ڕێکخراوەکانی داپۆشەر، بریکار و هاوکاران خاو.

Skip to content