“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری ئەو زانیاریانەی دەبنە هۆی تێکشکانی میکانیزمە داراییەکانی “سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران”(IRGC) (هایپەرلینک) وهەموو لقە جۆربەجۆرەکانی، لەوانە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی” (IRGC-QF)(هایپەرلینک)، تاکوو 15 ملیۆن دۆلار دەدات. IRGC لە چەندین هێرشی تیرۆریستی و چالاکی جیهانیدا دەستی هەبووە. IRGC-QF لە ڕێگەی نوێنەرەکانییەوە وەک حەماس و حزبوڵا و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران لە دەرەوەی ئێران دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵات پێشکەش دەکات بۆ زانیاری لەسەر سەرچاوەکانی داهات بۆ IRGC، IRGC-QF و لقەکانی یان میکانیزمی سەرەکی ئاسانکاری دارایی، بۆ لەخۆگرتنی:
- پلانی دارایی نایاسایی IRGC بە پارەی نەوتیشەوە،
- ئەو کۆمپانیایانەی لە لایەن IRGC خەریکی چالاکی نێودەوڵەتین؛
- تاک یان کەسانی یاسایی کە یارمەتی IRG لە خۆلادان لە ئابلۆقەکانی ئەمریکا و سزا نێودەوڵەتیەکان،
- دامەزراوە داراییە فەرمییەکان کە بازرگانی لەگەڵ IRGC ئەنجام دەدەن؛
- فێڵ و تەڵەکەی IRGC لە بواری گواستنەوەی پارە و کەرەستەکان بۆ هاوپەیمانە تیرۆریستی و میلیشیاکان و هاوبەشەکانی؛
- بەخشەرەکانی IRGC یان ئاسانکاری دارایی؛
- دامەزراوە داراییەکان یان ئاڵوگۆڕکردنی خانوەکان بۆ ئاسانکاری مامەڵەکانی IRGC؛
- دامەزراوەی دارایی یان وەبەرهێنانەکان کە لەلایەن IRGC یان سەرمایەدارەکانیەوە خاوەندارییان لێکراوە؛
- کۆمپانیاکانی پێشەوە کە بەشدارن لە دەستەبەرکردنی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای بەکارهێنانی دووانە لە جیاتی IRGC؛ و
- ئەو پلانە تاوانکارییانەی کە ئەندامان و لایەنگرانی IRGC بەشداری دەکەن، کە لە رووی داراییەوە سوود لە ڕێکخراوەکە وەردەگرن.
لە ساڵی 1979، پاش شۆڕشی ئێران IRGC دامەزراوە و لقی سوپای ئێرانە. لە ڕێگەی هێزی قۆدسەوە، IRGC ڕۆڵێکی هەرە گەورە دەبینێت لە نێوان ئەکتەرەکانی ئێران لە ئاراستەکردن و ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستی جیهانی ڕژێمدا.
IRGC دەستی هەبووە لە پیلانی تیرۆریستی و پشتگیریکردنی تیرۆریزم لەسەر ئاستی جیهان. IRGC بەرپرسیارە لە چەندین هێرش کە ئەمەریکیەکان و ئاسانکارییەکانی ئەمریکایان لەوانە ئەو هێرشانەی کە هاوڵاتیانی ئەمەریکایان کوشتووە، کردۆتە ئامانج. IRGC پشتیوانی لە هێرشەکانی دژ بەهێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و ئەرکە دیپلۆماسییەکانی ئەفغانستان و عێراق کردووە.
سەرەڕای ئەوەش، IRGC چەندین هاووڵاتی ئەمەریکی بە بارمتە گرتووە و نایاسایانە دەستگیری کردوون، کە زۆربەیان ئەمڕۆ لە ئێران بە دیل ماونەتەوە.
IRGC–QF لە وڵاتانی وەک بەحرەین و بۆسنیا و بولگاریا و ئەڵمانیا و کینیا و تورکیا و ئەمەریکا چەندین چالاکی گەورەی تیرۆریستی لە سەرتاسەری جیهان داڕشتووە.
لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، IRGC وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ساڵی 2017دا، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا IRGC بە هۆی چالاکی لە بواری پاڵپشتی لە IRGC-QF بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە IRGC لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ IRGC. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ IRGC بە تاوان دادەنرێت.
