“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتنی پیتەر کیلبۆرن، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. کیلبۆرن لە زانکۆی بەیروتی ئەمریکی کارمەندی کتێبخانە بوو. لە 3ی کانوونی یەکەمی 1984 هەواڵی ونبوونی ئەو درا. دوای شانزە مانگ، تەرمەکەی لەگەڵ دوو دیلەکەی تر دۆزرایەوە. قوربانییەکان تەقەیان لێکراوە و پاشان لە شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی بەیروت فڕێدراون. کیلبۆرن لەناو ئەو 100 قوربانیەدا بوو کە زۆربەیان ڕۆژئاواییەکان بوون و حزبوڵا و تیرۆریستە پەیوەندیدارەکان بە حزبوڵا ئەوانیان لە ماوەی دەیان ساڵ قەیرانی بارمتەکردنی لوبنان ڕفاند و بە بارمتە گرتبوون.
