تەقینەوەی لە کۆماڵی ڕیاز

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە بوردومانی 2003 لە کۆماڵی ڕیاز، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 12ی ئایاری 2003 لانیکەم 15 هێرشبەر هێرشیان کردە سەر سێ پێکهاتەی نیشتەجێبوون لە شاری ڕیاز. دوای شکاندنی بەربەستە ئەمنییە بێسەروشوێنەکان، هێرشبەرەکان سەیارەی بۆمبڕێژکراویان لە ناو کۆماڵەکاندا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 35 کەس کوژران کە 9 ئەمریکی بوون و نزیکەی 200 کەسی تریش برینداربوون. ئەو شوێنانەی کە کرابوونە ئامانج شوێنی ئیش و دانیشتنی زۆربەی هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا بوون. ئەلقاعیدە بەڕێوەبەر و ڕێکخەری ئەم هێرشە بوو.

Skip to content