زەڕین ساری

ئەورووپا و ئۆراسیا

پاداشت

تاکوو 3 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە زرین ساری، ناسراو به فاطما گوڵتەن و هاله مەلیس، تاکوو 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ساری سەرکردەیەکی سەرەکییە لە پارتی ڕزگاریی گەلی شۆڕشگێڕ /بەرەی (DHKP/C)، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانیی ڕاگەیێنراوی ئەمریکایە کە لە ساڵانی 1990ەوە هێرشی کردووەتە سەر دەزگا و کارمەندانی حکومەتی تورکیا و هەروەها دەزگا سەربازی. ئامانجی DHKP/C دەرکردنی ئەمریکا و ناتۆیە لە تورکیا و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سۆسیالیستی.

هەرچەندە ساری بە هۆی چالاکییەکانییەوە زیندانی کرا، بەڵام لە ساڵی 2008دا پاش کۆچی دوایی مێردەکەی دوورسون کاراتەس، ئەندامی دامەزرێنەری DHKP/C ئازاد کرا. پێدەچێت ڕۆڵی گرنگی هەبووبێت لە هێرشەکانی ئازاری 2013 بۆ سەر بارەگای پارتی داد(AKP) و بینای وەزارەتی دادی تورکیا لە ئەنقەرە کە کەسێک بریندار بوو و لە 20ی ئەیلولی 2013دا هێرش کرایە سەر بارەگای پۆلیسی تورکیا و کۆماڵی پۆلیس لە ئەنقەرە.

Skip to content