تەقینەوە لە ناوەندی بازرگانی جیهانی

نیوگۆی ڕۆژهەڵات

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە بۆردومانی 1993 لە سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی شاری نیۆیۆرکدا، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 26ی شوباتی ساڵی 1993، تیرۆریستان سەیارەیەکی بارهەڵگری 1500 پاوەندییان لە گەراجی ژێر سەنتەری بازرگانی جیهانی تەقاندەوە. تەقینەوەکە شەش کەسی کوشت و زیاتر لە 1000 کەسی تریشی بریندار کرد و سەدان ملیۆن دۆلاریش زیانی لێکەوتەوە.

گرووپێک لە تاکەکانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە (AQ) کە عبدالرحمن یاسین و ڕەمزی یوسف، پلانی ئەو هێرشەیان داڕشت. خالد شێخ محمد، ئەندامی باڵای AQ و مامی یوسف، پارەیان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە دابین کرد. ئەنجامدەران هیوایان خواستبوو کە بۆمبەکە تاوەرێک وێران بکات، لەگەڵ ئەوەی پاشماوە ڕووخاوەکان بورجی دووەمیش بڕووخێنێت. شەش لە پیلانگێڕەکان، لەوانە ڕەمزی یوسفی گەورە، دەستگیرکران، دادگایی کران و تاوانبار کران و سزای زیندایی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا. حەوتەمین پیلانگێڕ عبدالرحمن یاسین ، هێشتا نەگیراوە.

Skip to content