“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە سیف العدل، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. العدل سەرکردەیەکی پایەبەرزی ئەلقاعیدەی ئێرانە و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی باڵای ئەلقاعیدە (AQ)، یان هەمان مجلس الشورایە. العدل سەرۆکایەتی لیژنەی سەربازی AQیش دەکات.
العدل تاوانبار کرا لەلایەن دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا لە تشرینی دووەمی 1998 بەهۆی ڕۆڵەکەی لە تەقینەوەکانی 7ی ئابی 1998لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە داروسەلام و تانزانیا و نایرۆبی لە کینیا. لەم هێرشانەدا 224 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە 5000 کەسی تریش بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکانی ساڵی 1998ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، العدل ڕۆیشتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لەژێر پاراستنی سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران ژیا. لە نیسانی 2003دا دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو و سەرکردەکانی تری AQیان لە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە دانا.
لە ئەیلولی 2015 العدل و چوار سەرکردەی باڵای تری AQ لە بەرامبەر دیپلۆماتێکی ئێرانی کە لە یەمەن لەلایەن AQەوە ڕفێنراوە لە زیندانی ئێران ئازاد کران.
العدل ملازمێکی باڵا بوو بۆ ابومصعب الزرقاوی دامەزرێنەری AQ لە عێراق کە دواتر بوو بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سووریا (داعش).
لە سەرەتای ساڵی 1990وە العدل و AQ مەشقی سەربازی و هەواڵگریان لە وڵاتانی جۆراوجۆردا لەوانە ئەفغانستان و پاکستان و سوودان بۆ ئەندامانی AQ و گرووپە پەیوەندیدارەکانی وەک جیهادی ئیسلامی میسر کرد.
لە ساڵی 1992 و 1993 مەشقی سەربازی پێشکەش بە کارگێڕەکانی AQ و پیاوانی هۆزی سۆماڵی کرد کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی “گەڕاندنەوەی هیوا”دا دژی هێزەکانی ئەمریکا لە مۆگادیشو شەڕیان کرد.
وەک موقەدەمێک لە هێزە تایبەتەکانی میسر لە ناوەڕاستی دەیەی 80ی زایینی دەستی هەبوو لە هەوڵەکانی ڕووخاندنی حکومەتی میسردا. لە ساڵی 1987 لەگەڵ هەزاران چەکداری دژە حکومەتی تر دەستگیرکرا دوای هەوڵی کوشتن دژی وەزیری ناوخۆی میسر. دەسەڵاتداران العدلیان ئازاد کرد و پاشان پلەی سەربازیان دابەزاند. ئەو لە ساڵی 1989 ڕۆیشتە ئەفغانستان کرد و لەوێ بوو بە ڕاهێنەری تازەکاری AQ.
لە 23ی ئەیلولی 2001 العدل لە لیستەی پاشکۆی فەرمانی جێبەجێکاری ساڵی 13224دا تۆمار کرا و لە ئەنجامدا وەک تیرۆریستێکی جیهانی تایبەت خرایە ناو ئەو سزایە. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە العدل لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ العدل. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO، بە تاوان دادەنرێت. العدل لە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI دایە.
