سامی جاسم محمد الجبوری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە سامی جاسم محمد الجبوری، ناسراو به حاجی حمید و سامی جاسم محمد العجوز، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. الجبوری سەرکردەیەکی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سوریا (داعش) و ئەندامی ڕزگاربووی ڕێکخراوی پێشوی داعش، ئەلقاعیدەیە لە عێراق. الجبوری لە بەڕێوەبردنی دارایی بۆ ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش ڕۆڵی گرنگی هەبووە.

لە کاتێکدا لە ساڵی 2014دا وەک جێگری داعش لە باشوری موسڵ خزمەتی دەکرد، بەپێی راپۆرتەکان وەک هاوتای وەزیری دارایی داعش کاری کردووە و سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرهەمهێنانی داهاتی ئەو گرووپەی کردووە لە فرۆشتنی نایاسایی نەوت و گاز و عەنتیکە و کانزاکان.

لە ڕێکەوتی 29ی ئەیلوولی 2015دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الجبوری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الجبوری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الجبوری. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ داعش (کە لە لایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە) بە تاوان دادەنرێت.

Skip to content